7 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شیاع سوودانى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا
پەیام:
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، چەکدانانی پارتى کرێکارانى
کوردستان "پەکەکە" کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت.
ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکوەزیران
و سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە تاوتوێ چەکدانانی "پەکەکە" کراوە،
سوودانی ڕایگەیاندووە کە ئەوە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت.
سوودانی هەروەها ڕاشیگەیاندووە، "ئەم هەنگاوە کاریگەری لەسەر سەقامگیری
ناوچەکە دەبێت و خێرایی دەبەخشێتە هەوڵەکانی گەشەپێدان و لە ئەنجامدا بە سوودی خەڵک
دەبێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە