21 کاتژمێر پێش ئێستا 202 جار خوێنراوەتەوە

هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێم

په‌یام
ئەمرۆ بەیانی هێرش کرایە سەر کیڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراو، كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر کراوەتە ئامانج.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە، "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە كاتژمێر ٨:٢٠ و ٨:٢٥ خوولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر"، هه‌روه‌ها بەیانی ئه‌مڕۆش هێرش کرایە سەر کیڵگەی نەوتی سه‌رسه‌نگ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و کۆمپانیای HKN Energy ڕایدەگەیەنێت زیانی گیانی نیە و تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاشیگەیاندووە، "هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، ئاماژەی بەوەداوە کە هێرشەکە مەبەست لێی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌لار.. ئیدانه‌ی كوشتنی هاووڵاتییه‌كه‌ی وه‌رتێ كرا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی داوای ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی وه‌رتێ ده‌كات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان ده‌كه‌ین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە بکوژى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ سزابدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتى و یەکێتى جەخت لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی سەردانی جەهەپە، مەهەپە و پارتی ئایندە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی خۆپیشاندەرەكەی وەرتێ‌ بەخاکسپێردرا و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەش دەکرێت

سەرەتا