18 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كان ده‌كه‌ین
په‌یام
كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگری‌کردن لە لایەنە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە.
كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگری‌کردن لە لایەنە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی وڵات‌دا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا کردووە. ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی. ھانی حکومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە