10 کاتژمێر پێش ئێستا
219 جار خوێنراوەتەوە
پاش هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ؛ كۆمپانیایه‌كی دیكه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له هه‌رێم ڕاگرت
په‌یام
هێرشكرایه سه‌ر دوو كێڵگه‌ی دیكه‌ی نه‌وت له سنووری پارتی دیموكرات و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كه‌ش له كێڵگه‌كه رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان ڕاگرتووه.
کۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند، بە شێوازی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە دوو کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور راگرتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لەو دوو کێڵگەیە روویانداوە.
دژه تیرۆری پارتی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک.
دژە تیرۆری پارتی بڵاویكردوه‌ته‌وه، "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاژێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
هەروەها راشگه‌یه‌نراوه "لە سه‌عات 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، "جگە لە زیانی مادیی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە