19/07/2025 303 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: هەوڵدەدەین لەگەڵ سوپاى سوریا تێکەڵبین، پەیوەندیشمان لەگەڵ توركیا هەیە

پەیام 

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریای هێزەكانی هەسەدە ڕایگەیاند: پەیوەندیی ڕاستەخۆیان لەگەڵ توركیادا هەیە، جەختیشی كردەوە ئامانج لێی تەنها هەماهەنگی ئەمنییە، وتیشی: هەوڵی تێكەڵبوون بە سوپای سووریا دەدەن و چەك دانانێن. 
 
ئیلهام ئەحمەد ڕایشیگەیاند: ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیادا لە پەیوەندیداین و تەنیا كەناڵی كراوەمان بۆ هەماهەنگی هەیە، وتیشی: لەپێناو چارەسەركردنی دۆسیە ئەمنییەكاندا، كە بۆ هەردوولا گرنگن، پێویستیمان بە گفتوگۆ و هەماهەنگی فراوانتر لەگەڵ ئەنقەرەدا هەیە. 

ئیلهام ئاماژەی بەوەشدا، هەسەدە لە ئێستادا چاوی لەسەر ڕێڕەوی دانانی چەك نییە، بەڵكو هەوڵی تێكەڵ بوون بە سوپای سووریا دەدەن، كە دەكرێت ببێتە بەشێك لەو ژێرخانەی گرەنتی ئاسایش و ئارامی هەموو سووریا دەكات. 

سەبارەت بە پەیوەندییەكانیش لەگەڵ حكومەتی سووریادا وتی: گفتوگۆكان لەگەڵ دیمەشقدا دانەڕووخاون و پێویستە بەردەوام بن، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو جیاوازییانەی لە چاوپێكەتنەكاندا بەدی دەكرێت سروشتییە و هۆكارەكەی بۆ بچڕانی گفتوگۆكان لەنێوان سوورییەكاندا بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەگەڕێتەوە.
 
ئیلهام ئەحمەد ڕەتیشی كردەوە، نیەتی جیابوونەوەیان هەبێت، جەختیشی كردەوە، ئیدارەی خۆسەر داوای جیابوونەوە و فیدراڵی ناكات، بەڵكو هەوڵی ئەوە دەدات ئیدارەیەكی نێوخۆیی لامەركەزی هەبێت، كە ڕێگە بە سوورییەكان بدات كاروبارەكانی خۆیان لەچوارچێوەی وڵاتێكدا بەڕێوە ببەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە: چوارشەممە 27ی ئایار یەکەم ڕۆژى جەژنی قوربان دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییە: سبەى یەکەم ڕۆژى مانگى زیلحیجەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرەی گەل: پێویستە دۆسییەی حەمە ڕەش بە خێرایی یەكلایی بكرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكانی دەرچووی زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم: چیتر جیاوازی قبوڵ ناكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "هاتنی مووچە پێش جەژنى قوربان بەندە بە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی داوا لە كونسوڵی ئێران دەكات بۆردومانەكانی سەر هەرێم رابگرن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ‌ گوند لە هەرێم و چواریش لە عێراق كاندیدن بۆ پێشبڕكێی باشترین گوندەكانی جیهان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ باشترکردنی ژیانی ھاووڵاتییان

سەرەتا