1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
لە سەیدسادق ئامێری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگركەوتنەوە نییە
پەیام
سەبارەت بە ئاگرەكەی دوێنێ شەوی سەر شاخی قەزای سەیدسادق كە بەهۆیەوە نزیكی دوو دۆنم پووش و پاوەن و 20 درەخت سووتان، سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق و پۆلیسی دارستانی قەزاكە ڕایانگەیاند: ئامێرمان بەپێی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕووداوانە لەبەردەستدا نییە.
ئەمە یەكەمجار نییە ئاگر لەسەر شاخی سەیدسادق بكەوێتەوە كە شوێنی گۆڕستانە و هەموو ساڵێك لە وەرزی هاویندا بە هۆكاری نادیار ئاگر دەكەوێتەوە و تائێستاش هیچ كەسێكیش بە تۆمەتی ڕووداوەكە دەستگیر نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە