2 رۆژ پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

چەندین لیژنە راپۆرت لەسەر داهاتی هەرێم و پرسی هەناردەی نەوت ئامادە دەكەن

پەیام 

پەرلەمانتارێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ پرسی داهاتە نانەوتییەكان و پرسی هەناردەی نەوت لە هەرێم سێ لیژنە دروست دەكرێن و راپۆرتی خۆیان ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، كاری سێ لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریتی دەبێت لە وردبینیكردن لە داهاتی نانەوتی هەرێم و هەروەها پرسی هەناردەی نەوت و توانای پاڵاوگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەیەكی دیكەش كار لەسەر نرخ و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەكات و دواجاریش لیژنەكان راپۆرتی خۆیان ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لیژنەكان سەربەخۆیانە كاری خۆیان دەكەن و دەبێت هەردوو حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمیش بەكاری ئەو لیژنانە رازی ببن.

دوای هەشتا رۆژ ئەمڕۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن، وەرگرتنی ئەو مووچەیەش پاش چەندین كۆبوونەوەی شاندی نێوان هەرێم و بەغدا بووە لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی و پرسی هەناردەی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی زیاترلە 24 ملیار دینار سزای بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی داوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەش مانگی ئەمساڵدا عێراق 18 هەزار ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە كردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوودانی: لە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بەردەوام بە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەسرە.. پڕۆژەیەك بۆ پاڵاوتنی ئاوی دەریا بۆ خواردنەوە بە بەهای چوار ملیار دۆلار دروستدەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین لیژنە راپۆرت لەسەر داهاتی هەرێم و پرسی هەناردەی نەوت ئامادە دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان: ڕێگه‌ بگیردرێت له‌ هێرش بۆسه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كوردستان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی و نەوەی نوێ بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەرێم نەكرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتی ئیستۆنیا سەرجەم سەربازەكانی لە عێراق و هەرێم دەكشێنێتەوە

سەرەتا