15 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندیی زیاترلە 24 ملیار دینار سزای بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی داوە

پەیام 

بانكی ناوەندیی عێراق لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 24 ملیار دینار سزای بەسەر بانك و دامەزراوە نابانكییەكانی وەك كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراودا، سەپاندووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی بانكی ناوەندی بڵاوی كردووەتەوە "لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا كۆتایی حوزەیران بڕی سزا داراییە سەپێنراوەكان بەسەر بانك و دامەزراوە نابانكییەكان (كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو)، گەیشتووەتە 24 ملیار و 942 ملیۆن و 377 هەزار و 239 دیناری عێراقی، بەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش كەمتر بووە كە گەیشتبووە 41 ملیار و 268 ملیۆن و 578 هەزار و 75 دینار".

بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەش كردووە "سزاكان 23 سزای كارگێڕی دیكەیش لە خۆ دەگرێت كە بەسەر بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراودا سەپێنراون و لە هۆشداری و ئاگاداركردنەوە و پێدانی هەلی دیكە، پێكدێن".

 ئەوەیش خراوەتە ڕوو "مانگی نیسان زۆرترین بڕی سزا بەسەر ئەو دامەزراوانەدا سەپێنراوە و گەیشتووەتە نۆ ملیار و 862 ملیۆن و 848 هەزار و 520 دینار و 12 سزای كارگێڕی، حوزەیرانیش بە شەش ملیار و 202 ملیۆن و 501 هەزار و 325 دینار و سزا كارگێڕییەكانیش گەیشتنە 3 دانە، كەمترین بڕی سزای بەخۆوەدیوە.

بانكی ناوەندی لیستی ئەو بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوانەی بڵاو نەكردووەتەوە كە سزاكانیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی زیاترلە 24 ملیار دینار سزای بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی داوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەش مانگی ئەمساڵدا عێراق 18 هەزار ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە كردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوودانی: لە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بەردەوام بە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەسرە.. پڕۆژەیەك بۆ پاڵاوتنی ئاوی دەریا بۆ خواردنەوە بە بەهای چوار ملیار دۆلار دروستدەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین لیژنە راپۆرت لەسەر داهاتی هەرێم و پرسی هەناردەی نەوت ئامادە دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان: ڕێگه‌ بگیردرێت له‌ هێرش بۆسه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كوردستان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی و نەوەی نوێ بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەرێم نەكرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتی ئیستۆنیا سەرجەم سەربازەكانی لە عێراق و هەرێم دەكشێنێتەوە

سەرەتا