2 رۆژ پێش ئێستا 166 جار خوێنراوەتەوە

بەسرە.. پڕۆژەیەك بۆ پاڵاوتنی ئاوی دەریا بۆ خواردنەوە بە بەهای چوار ملیار دۆلار دروستدەكرێت

پەیام 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویكردەوە، كۆمپانیای پاوەر چاینای سینی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی نێوخۆی عێراقیدا، گرێبەستێكی بە بەهای چوار ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانی وێستگەیەكی گەورە بۆ پاڵاوتنی ئاوی دەریا بۆ خواردنەوەی لە شاری بەسرە بە دەستهێناوە. 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەڵەكبووی ئاو، بە تایبەتی لە پارێزگای بەسرە، حكومەتی عێراقیی بە ئاڕاستەی زیادكردنی سەرچاوە ئاوییە نا تەقلیدییەكان دەڕوات، لەنێویشیاندا پاڵاوتنی ئاوی دەریا.

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەردی بناغەی پڕۆژەكەی دانا، كە توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی یەك ملیۆن مەتر سێجایە و پێشبینیش دەكرێت پڕۆژەكە لە مانگی شەشی ساڵی 2028 دەست بەكار بكات. 

هاوكات پڕۆژەكە بە بەشێك لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی زۆری كێشەی كەمیی ئاو لە ناوچەی باشووری عێراق دادەنرێت. 

پێشتریش و لەم هەفتەیەدا زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ڕایگەیاندبوو: بەهۆی بێبارانی و كەمیی داهاتی ئاو عێراق بە قورسترین ساڵی ئاوییدا بۆ چەندین دەیە تێدەپەڕێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی زیاترلە 24 ملیار دینار سزای بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی داوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەش مانگی ئەمساڵدا عێراق 18 هەزار ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە كردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوودانی: لە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بەردەوام بە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەسرە.. پڕۆژەیەك بۆ پاڵاوتنی ئاوی دەریا بۆ خواردنەوە بە بەهای چوار ملیار دۆلار دروستدەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین لیژنە راپۆرت لەسەر داهاتی هەرێم و پرسی هەناردەی نەوت ئامادە دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان: ڕێگه‌ بگیردرێت له‌ هێرش بۆسه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كوردستان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی و نەوەی نوێ بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەرێم نەكرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتی ئیستۆنیا سەرجەم سەربازەكانی لە عێراق و هەرێم دەكشێنێتەوە

سەرەتا