3 رۆژ پێش ئێستا 342 جار خوێنراوەتەوە

"هەر كەشتییەك بەرەو بەندەرەكانی ئیسرائیل بڕوات بەئامانجی دەگرین"

پەیام 

حووسییەكانی یەمەن ڕایگەیاند، هەڵمەتەكانی لە دژی قەوارەی داگیركەری زایۆنی توندتر دەكاتەوە و، قۆناغی چوارەمی گەمارۆ و هەنگاوەكانی لە دژی زایۆنی دەست پێ دەكات.

بەپێی ئەوەی گرووپە یەمەنییەكە رایگەیاندووە، لەمەودوا تەواوی ئەو كەشتییە بازرگانیانە بە ئامانج دەگرن كە بەرەو بەندەرەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی دەڕۆن.

حوسییەكانی یەمەن كە تاكە گرووپی چەكدارین لە ئێستادا پشتیوانی لە حەماس دەكەن ڕایانگەیاندووە، قەوارەی زایۆنی پرۆسەی برسیكردنی لە دژی كەرتی غەززە بەڕێوە دەبات، لە بەرامبەر ئەوەدا حوسییەكان هەنگاوە سەربازییەكانیان لە دژی قەوارەی زایۆنی توندتر دەكەنەوە.

حوسییەكان دەڵێن، لەمەودا كەشتی هەر كۆمپانیایەكی بازرگانی بەرەو بەندەرەكانی قەوارەی زایۆنی بڕوات بە ئامانجی دەگرن و ناهێڵن بگاتە شوێنی مەبەستی خۆی.

حوسییەكان داوایان لە تەواوی كۆمپانیا جیهانییەكان كردووە مامەڵە بازرگانییەكانیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی هەڵپەسێرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    نوێنه‌ری ئه‌مریكا ده‌چێته‌ ته‌لئه‌بیب و دواتر سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 17 سه‌رباز خۆیان كوشتووه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئه‌مڕۆ 88 منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌زڵوم عه‌بدی: جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لابید: جه‌نگ نه‌وه‌ستێت كاره‌سات ڕوو ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو بارهەڵگرانەی چوونەتە ناو غـ.ەززە وەك قەترەیەكن لە دەریای پێویستیی خەڵك

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. دروزییەكان داوای ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەكەن

سەرەتا