3 رۆژ پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. دروزییەكان داوای ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەكەن

پەیام 

بەرپرسێك لە حكوومەتی سووریا ڕایگەیاند سەركردەی دروزییەكان، حیكمەت هیجری داوا دەكات "ناوچەی ئۆتۆنۆمی" لە سوەیدا دابمەزرێت.

ئەو بەرپرسەی حكوومەتی سووریا كە ناوی ئاشكرا نەكردووە لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك ڕۆژنامەوان باسی لەوە كرد بەهۆی خراپی دۆخی پارێزگای سوەیداوە تا ئێستا، 150 هەزار كەسی مەدەنی وەك ئاوارە لە پارێزگاكە ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و، وەك ئاوارە ڕوویان لە پارێزگای دەرعا كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو مەدەنییەی كە لە پارێزگای سوەیداوە گواسترانەوە پارێزگای دەرعا، لە قوتابخانەكاندا، نیشتەجێ كراون، تا ئەو كاتەی دۆخەكە لە پارێزگای سوەیدا هێور دەبێتەوە و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بەرپرسەكەی حكومەتی سووریا وتیشی: "دۆخی مرۆیی لە پارێزگای درەعا، زۆر خراپە".  ئاماژەی بەوەشدا سەركردەی دروزییەكان، حیكمەت هیجری داوا دەكات، "ناوچەی ئۆتۆنۆمی" لە سوەیدا، دابمەزرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    نوێنه‌ری ئه‌مریكا ده‌چێته‌ ته‌لئه‌بیب و دواتر سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كات

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 17 سه‌رباز خۆیان كوشتووه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئه‌مڕۆ 88 منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌زڵوم عه‌بدی: جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لابید: جه‌نگ نه‌وه‌ستێت كاره‌سات ڕوو ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو بارهەڵگرانەی چوونەتە ناو غـ.ەززە وەك قەترەیەكن لە دەریای پێویستیی خەڵك

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. دروزییەكان داوای ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەكەن

سەرەتا