3 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی جیهانی: برسێتییەكی مەترسیدار و كوشندە لە كەرتی غـ.ەززە هەیە
پەیام
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەززە گەیشتوەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار و بێ پێشینە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێكخراوەكەی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، قەوارەی داگیركەری زایۆنی بە پلان و پرۆسەیەكی بەرفراوان خەڵكی كەرتی غەززەی برسیكردووە بە ئاستێك لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا سەدان كەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری ڕێكخراوەكە، تەنیا لەمساڵدا 74 كەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەست داوە كە 63ـیان لە كەرتی غەززە بووە و لەم مانگەدا بووە.
هەروەها ڕایشگەیەنراوە، 24 منداڵی ساوا لە كەرتەكە بەهۆی نەبوونی شیرەوە گیانیان لەدەست داوە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان كەسی دیكە هەیە.
هەروەها ڕێكخراوەكە راشیگەیاندووە، نەبوونی خۆراك و شیر هەڕەشەی مەترسیداری لەسەر ژیانی دانیشتوانی كەرتەكە كردووە، سەدان كەس ئێسكە پەیكەریان دەركەوتووە و تووشی برسێتییەكی كوشندە بوون كە پێویستی خێرا و بەپەلەیان بە خۆراك هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە