6 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. یاسای خۆپیشاندان هەموار دەكرێتەوە و مۆڵەتی پێشوەختە هەڵدەوەشێنرێتەوە
پەیام
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و بڕیارە پڕۆژە یاسای "خۆپیشاندانی ئاشتیانە" تاوتوێ بكات و لە هەمان كاتیشدا خۆپیشاندانی چالاكوانان و رۆژنامەنووسان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان بەڕێوەدەچێت.
لەمڕۆوە بانگەشەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكە كراوە و داوا دەكرێت لە هەمان كاتدا كە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت و داوا بكرێت مەرج و ڕێكارە توندەكانی بەردەم خۆپیشاندانەكان لاببرێن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، هەمواری یاساكە گۆڕانكاری گەورە لە خۆ دەگرێت و، وەرگرتنی مۆڵەت و دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و سزادانیان لە یاساكەدا هەمواردەكرێنەوە كە داواكاری بنەڕەتی چالاكوان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان بووە.
ڕێكخراوە مەدەنییەكانی عێراق رایانگەیاندووە، دەبێت لە هەموارە نوێیەكەدا ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە وەك مافی تاك تەماشا بكرێن و پێویستی بە مۆڵەتی پێشوەختە نەبێت، هاوكات خۆپیشاندەران نابێت دەستگیر بكرێن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە خۆپیشاندان و گردبوونەوە و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان بەرتەسك كراوەتەوە و، پێویستە پێشتر مۆڵەتی بۆ وەربگیردرێت و دواتریش خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی دەستگیركردن و سزادان دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە