7 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
یونیسێف: منداڵانی غـ.ەززە بە ڕێژە و تێكڕایەكی بێپێشینە لە برسێتییدا دەمرن
پەیام
یونیسێف ڕایدەگەیەنێت بەهۆی برسێتی و دەرەنجامی جەنگەوە، منداڵانی غەززە بە تێكڕاییەكی بێپێشینە و بێوێنە دەمرن.
دوای گەڕانەوەی لە سەردانی فەڵەستینی داگیركراو و قەوارەی زایۆنی، تێد چایبان، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ منداڵان "یونیسێف" ڕایگەیاند: ئێمە لە دووڕیانێكدایە و بژاردەكان دیاریی دەكەن ئایا هەزاران منداڵ دەمرن، یان دەژین!
ڕایشیگەیاندووە: منداڵانی غەززە بە تێكڕاییەكی بێ پێشینە و بێ وێنە لە برسدا دەمرن، نیشانەی ئازاری قووڵ و برسێتی بە ڕوونی پێیانەوە دیارە. لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 18 هەزار منداڵ لە غەززە كوژراون.
ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە داوە "برسێتی مەترسییەكی گەورەیە لەسەر كەرتی غەززە، هەر كەسێك لە سێ كەسی ئەو ناوچەیە چەند ڕۆژێك بەبێ خواردن بەڕێ دەكات، تێكڕای پێوەری بەدخۆراكی ئێستا لەسەدا 16 پۆینت 5ـە و ئاماژەی بەدخۆراكیی تێپەڕاندووە".
تێد چایبان جەختیشی كردووەتەوە ڕۆژانە غەززە پێویستی بە 500 بارهەڵگری پڕ لە خۆراك و پێداویستییە.
ڕاشیدەگەیەنێت: وێنەكان لە هەواڵەكاندا دەبینن و دەزانن چی ڕوو دەدات، بەڵام دۆخەكە زۆر لەوە قورسترە كە نیشان دەدرێت. ئێستا زیاتر لە 320 هەزار منداڵی بچووك لەبەردەم مەترسیی بەدخۆراكییەكی قوڵ و ڕاستەقینەدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە