3 کاتژمێر پێش ئێستا 16 جار خوێنراوەتەوە

فەڵەستین.. ئەمڕۆش لە غـ.ەززە دەیان هاووڵاتی دیكە شەهید و بریندار بوون

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە گەیشتە 666 ڕۆژ و ئەمڕۆش دەیان هاووڵاتیی دیكە شەهید و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 30 هاووڵاتی لە سەرتاسەری كەرتەكە شەهید بوون و دەیانی دیكەیشیان لێ بریندار بووە كە بەشێكی زۆریان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییە مرۆییەكاندا بوون، یان لە ڕێگەی گەیشتن پێیان بوون.

لە بەرەبەیانی دوێنێ، هەینیشەوە زیاتر لە 90 كەس لە نزیك ناوەندەكانی دابەشكردنی خۆراك لە باشوور و نزیك بە بارهەڵگرەكانی هاوكارییەكان لە باكوور شەهید بوون.

هاوكات لاوێكی تازەپێگەیشتووی فەڵەستینی بەناوی عاتف ئەبو خاتر لە نەخۆشخانەی شیفا بەهۆی بەدخۆراكییەوە گیانی لەدەست دا.

جگە لە كوشتن بە گولە و بە برسێتی، سوپای زایۆنی لە كاولكارییەكانیشی بەردەوامە و ئەمڕۆ ژمارەیەك باڵەخانەی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی حەی ئەمەل لە باكووری خانیونس لە باشووری كەرتی غەززە تەقاندەوە.

لای خۆیەوە ئۆنروا ئاماژەی بەوە كردووە كە دانیشتوانی كەرتی غەززە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و پێویستە لە ڕێگەی سیاسیەوە ئەوە ڕابگیرێت.

ئۆنروا دەڵێت: پێویستە دەستبەجێ و بەبێ بەربەست و بەشێوەیەكی بەردەوام غەززە بكرێت بەژێر هاوكاریی خۆراكی بەرفراوانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جۆزێپ بۆرێل: سزاكانی ئەورووپا بۆ سەر ئیسڕائیل لە (نوكتەی بێتام) دەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. ئەمڕۆش لە غـ.ەززە دەیان هاووڵاتی دیكە شەهید و بریندار بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرتەی ڤیدیۆیی دیلێكی ئیسرائیلى بڵاوكرایەوە بەهۆى برسێتییەوە تەواو لاواز بووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: منداڵانی غـ.ەززە بە ڕێژە و تێكڕایەكی بێپێشینە لە برسێتییدا دەمرن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەى 65 ڕۆژدا 1373 فەڵەستینی لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هاوكارییەكان شەهیدبوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەپێی بەڵگەنامەكان منداڵان لە كەرتی غـ.ەززە ڕاستەوخۆ بە گوللە پێكراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژەی مردن بەهۆی برسێتییەوە لە غـ.ەززە گەیشتە 159 شەهید

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی ئەو وڵاتانەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن ڕوو لە هەڵكشانە

سەرەتا