3 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
جۆزێپ بۆرێل: سزاكانی ئەورووپا بۆ سەر ئیسڕائیل لە (نوكتەی بێتام) دەچێت
پەیام
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا بە گاڵتەجاڕییەوە دەڵێت: سزاكانی ئەورووپا بۆ سەر ئیسڕائیل لە نوكتەیەكی بێتام دەچێت.
بەهۆی بەردەوامیی جەنگی قڕكردنی سەر غەززەوە بەشێك لە وڵاتان هەڵوێست بەرانبەر قەوارەی زایۆنی وەردەگرن، یەكێتیی ئەورووپاش تاوتوێی ئەوە دەكات دەستڕاگەیشتنی قەوارەكە بە بەرنامەی توێژینەوەی زانستیی ئەورووپی كەم بكاتەوە، ئەمەش وەك تاكە ڕێوشوێنێك بەرانبەر قەوارەی زایۆنی دەیگرێتە بەر و هێشتا بەشێك لە وڵاتانی ئەورووپاش لەسەر ئەم ڕێوشوێنە ڕازی نین و ڕێك نەكەوتوون. جۆزێب بۆرێل لە دیدارێكی میدیاییدا دەڵێت: ئایا ئەمە هەموو ئەوەیە كە هەیانە؟
بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپاڕایگەیاندووە: ئەم ڕێوشوێنە سزا نییە بەڵكو وەك گاڵتەجاڕییەكی خراپ و نوكتەیەكی بێتام وایە. ئەورووپا دەیتوانی هەنگاوی كاریگەرتر بنێت وەك هەڵپەساردنی ڕێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل كە ساڵانە نزیكەی یەم ملیار یۆرۆیە!.
هەر دوێنێش جۆزێپ بۆرێل داوای كرد با هەمووان كار بكەین تاوەكو نەبینە هاوبەش لە كۆمەڵكوژیی غەززە، ڕاشیگەیاند: پێویستە ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی هەبێت و ئیسرائیل بایكۆت بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە