6 کاتژمێر پێش ئێستا 267 جار خوێنراوەتەوە

گرتەی ڤیدیۆیی دیلێكی ئیسرائیلى بڵاوكرایەوە بەهۆى برسێتییەوە تەواو لاواز بووە

پەیام 

كەتیبەكانی عززەدین قەسسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس گرتەی ڤیدیۆیی دیلێكی زایۆنی لە كەرتی غەززە بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات حكومەتی ئیسرائیل "بڕیاری برسیكردنیانی داوە."

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا، لەناو تونێلێكدا دەردەكەوێت كە دیلەكە بە شێوەیەكی بەرچاو لاواز بووە، كە وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەو برسێتییەی هێزەكانی زایۆنی بەسەر كەرتی غەززەدا سەپاندوویانە.

قەسسام لە پەیامێكی هاوپێچدا ڕایانگەیاندووە: "ئەوە دەخۆن كە ئێمە دەیخۆین و ئەوە دەخۆنەوە كە ئێمە دەیخۆینەوە،" و هۆشدارییشی لەوە داوە كە "كات لەبەردەمدا نامێنێت."

گرتە ڤیدیۆییەكە دیمەنی دیلەكە لە چەند گۆشەیەكی جیاوازەوە پیشان دەدات كە لاوازیی زۆری جەستەی دەردەخات. هاوكات، وێنەی هاوشێوەی منداڵانی فەڵەستینی خراوەتەڕوو كە جەستەیان بەهۆی برسێتییەوە بووەتە ئێسك و پێست.

كەتیبەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە كە "وا بڕیار بوو ئەو دیلە لە ڕێككەوتنێكی ئاڵوگۆڕدا ئازاد بكرێت، بەڵام ئیسرائیل تا ئێستا ڕێگری لەوە دەكات."

كەرتی غەززە بەدەست خراپترین قەیرانی مرۆیی لە مێژووی خۆیدا دەناڵێنێت، كە تێیدا برسێتی سەخت هاوكاتە لەگەڵ شەڕێكی لەناوبردنی بەكۆمەڵ كە "ئیسرائیل" بە پشتیوانی ئەمریكا لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە دەستی پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جۆزێپ بۆرێل: سزاكانی ئەورووپا بۆ سەر ئیسڕائیل لە (نوكتەی بێتام) دەچێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. ئەمڕۆش لە غـ.ەززە دەیان هاووڵاتی دیكە شەهید و بریندار بوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرتەی ڤیدیۆیی دیلێكی ئیسرائیلى بڵاوكرایەوە بەهۆى برسێتییەوە تەواو لاواز بووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: منداڵانی غـ.ەززە بە ڕێژە و تێكڕایەكی بێپێشینە لە برسێتییدا دەمرن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەى 65 ڕۆژدا 1373 فەڵەستینی لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هاوكارییەكان شەهیدبوون

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەپێی بەڵگەنامەكان منداڵان لە كەرتی غـ.ەززە ڕاستەوخۆ بە گوللە پێكراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژەی مردن بەهۆی برسێتییەوە لە غـ.ەززە گەیشتە 159 شەهید

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی ئەو وڵاتانەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن ڕوو لە هەڵكشانە

سەرەتا