21 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
عێراق جەخت لە وەرگرتنی غازی پێویستی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەكاتەوە
پەیام
بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا وەزیری كارەبای عێراق سەردانی ئێران دەكات.
بەپێی میدیای فەرمی عێراقی، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبای عێراق لەگەڵ تیمێكی وەزارەتەكەیدا سەردانی ئێران دەكات و دڵنیایی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ بەردەوامبوونی هەناردەی غازی ئەو وڵاتە بۆ عێراق وەردەگرێت.
سەردانەكەی وەزیرە عێراقییەكە لە كاتێكدایە كە مانگی ڕابردوو بە هۆی كەمبوونەوەی هەناردەی غازی ئێرانییەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراقدا كەمبوەوە و هاووڵاتیان تووشی كەمی كارەبا بوونەوە.
وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق بە غازی سروشتی كار دەكەن و، بۆ كاركردن و بەرهەمهێنانی كارەبا عێراق رۆژانە غازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی كارەبا و بە پێی ڕێكەوتنی نێوان ئێران و عێراق، پێویستە ڕۆژانە 55 ملیۆن مەتری چوارگۆشە غازی سروشتی لە ئێرانەوە بگاتە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق و لە بەرامبەریشدا عێراق بۆ خۆپاراستن لە سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا لە ڕێگای توركمەنستانەوە تێچووی غازەكە دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە