21 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: تاوانبارێكی گەورەى دۆسیەى ئەنفال ـمان دەستگیركرد
پەیام
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاندووە، لەلایەن تیمە هەواڵگرییەكانەوە ئەوانە توانراوە لە پارێزگای موسەنا تاوانبارێكی گەورەی دۆسیەی ئەنفال و كاربەدەستێكی سەربازی ڕژێمی پێشووی بەعس دەستگیر بكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك لە تاوانبارە سەرەكییەكانی ڕژێمی پێشووی بەعس و ناوێكی دیار لە پرۆسەی ئەنفال دوای شەش مانگ لە كاركردنی بەردەوام لە ڕووی هەواڵگرییەوە توانراوە لە پارێزگای موسەنا دەستگیربكرێت.
بەپێی ئەوەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بڵاویكردوەتەوە، ئەو تاوانبارەی دەستگیركراوە، چەندین پۆستی سەربازی لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعس وەرگرتووە كە دواهەمینیان ئەفسەری بەرپرس بووە لە زیندانی نوگرە سەلمان لە باشووری عێراق كە زۆرینەی كوردەكان لەو زیندانەدا گیانیان لەدەست داوە.
دەزگا عێراقییەكە راشیگەیاندووە، تاوانباری دەستگیركراو و ئەو شوێنەی لێی بەرپرس بووە خاوەنی سومعەیەكی خراپ بوون و چەندین سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە و، پاش دەستگیركردنیشی ڕادەستی دادگا كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە