5 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. پەرلەمانتارانى ئامادەنەبوو بە بڕى یەک ملیۆن دینار سزادران
پەیام
ناوی ئەندامە ئامادەنەبووەكانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو كرایەوە و هەر یەكەیشیان بە بڕێكی دیارییكراو لە پێبژاردنی دارایی سزا درا.
دوای ئەوەی بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پێویستەوە دانیشتنی ژمارە سێی ئەمڕۆ، شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام نەدرا، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ناوی ئەندامە ئامادەنەبووەكانی بڵاو كردەوە و بڕیاریش درا هەر یەكەیان بڕی یەك ملیۆن دینار وەك پێبژاردن لە بەرانبەر ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا لە مووچەكانیان ببڕدرێن.
بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەشت بڕگە لە بەرنامەی كاردا جێی كرابووەوە.
بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە 166 ئەندام بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ نەبوون كە لەو ژمارەیە (32)یان كوردن، (12) پارتی، (11) یەكێتی، هەشتی نەوەی نوێ و یەك ئەندامی یەكگرتووی ئیسلامییش.
دوابەدوای شكستهێنانی كۆبوونەوەكەش بەهۆی نەبوونی ڕێژەی پێویستی ئامادەنەبوونەوە، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە و جەختی لە تووندكردنەوەی ڕێوشوێنەكان بۆ ئامادەبوونی ئەندامان كرایەوە و لەو میانەیەشدا جەخت لە جێبەجێكردنی سزا تا ئاستی لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی بەسەر ئەندامانی ئامادەنەبوودا كرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە