17 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
عێراق بەرهەمهێنانی یەكەمین كامێرای گەرمیی ڕاگەیاند کە لە ناوخۆدا دروستدەکرێت
پەیام
وەزارەتی پیشەسازی عێراق بەرهەمهێنانی یەكەمین كامێرای گەرمیی ڕاگەیاند كە دروستكراوی تەواوەتی وەزارەتەكەیە و لە ناوخۆی عێراقدا دروست دەكرێت.
بەپێی ئەوەی وەزارەتی پیشەسازی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لە كارگە ناوخۆییەكانی عێراق كامێرای حەراری (گەرمییان) دروستكردووە و داوایان لە لایەنە ئەمنیی و سەربازییەكانی عێراق كردووە كە سوودی لێوەربگرن.
وەزارەتی پیشەسازی عێراق بڵاویكردوەتەوە، ئەو كامێرایەی كە بەرهەمیان هێناوە، بەشەوو ڕۆژ بە پلەی 360 دەبینێت و بە پێی تایبەتمەندییە جیاوازەكانیشی لە دووری شەش تا 30 كیلۆمەتر دەبینێت و لە داهاتووشدا كاردەكەن لەسەر پەرەپێدانی زیاتری.
هەروەها راشگەیەنراوە، كامێراكە بە وزەی خۆ كار دەكات و ئەوەش هاوكاری دەكات بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژ لەكاردا بێت و سووتەمەنی و وزەی پێویست نەبێت بۆ كاركردن.
وەزارەتی پیشەسازی نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی و بەرگری و دەزگا ئەمنییەكانی دیكەی عێراق كردووە و داوای لێكردوون سوود لەو سیستمە نیشتیمانییە نوێیە وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە