پێش 2 هەفتە
185 جار خوێنراوەتەوە
بەردەڕەش.. چوار گەنج لە کاتی مەلەکردن دا لە رووباری خازر خنکان
پەیام
بەیانى ئەمڕۆ چوار گەنج لە کاتی مەلەکردن دا لە رووباری خازرى سنوورى قەزاى بەردەڕەشى پارێزگاى دهۆک خنکان.
ڕووداوەکە بەدیاریکراوى لە نزیك گوندی قایماوای بەردەڕەش ڕوویداوە و یەکێک لە گەنجەکان دەستى بە مەلەکردن کردووە و دواى چەند دەقەیەک ژێرئاو کەوتووە و دیارنەماوە، سێ گەنجەکەى دیکەى بە دواى ئەو دا چوونەتە ناو ئاوەکەوە و سەرەنجام هەر چواریان خنکان.
دواتر هاوڕێیەكیان خەڵكی ناوچەكەی ئاگادار كردووەتەوە و خەڵكەكەش بەدەم ئەو گەنجە خنكاوانەوە چوون و تەرمى هەر چوار گەنجەکەیان دەرهێناوەتەوە.
لە ئێستادا تەرمەکان ڕەوانەی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و ڕێكاری توێكاری جەستەیی قوربانیان.
بەپێى زانیارییەکان ئەو گەنجانە تەمەنیان لە نێوان (17 بۆ 22) ساڵدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە