10 کاتژمێر پێش ئێستا
720 جار خوێنراوەتەوە
ههڵوێستی كۆمهڵی دادگهری لهسهر خۆپیشاندانهكهی سبهینێ
پهیام
ڕاگەیەندراوێک لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ڕۆژی چوارشەممە..
سەبارەت بە خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشەممەی چین و توێژەکان بۆ داکۆکی لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری دووپاتی هەڵوێستی بنەرەتی خۆی دەکاتەوە لە پشتیوانیی هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکی لە مووچە و مافە ڕەواکانی دیکە، بەتایبەت کە سێ مانگە سەرەتاییترین ماف کە مووچەیە دابین نەکراوە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆمەڵی دادگەری وەک هەمیشە پشتیوانی هەر چالاکییەکی مەدەنیی جەماوەرییە بە ئاڕاستەی دابینکردنی مافەکانی خەڵک، پێویستیشە دەسەڵاتداران نەک هەر ڕێگری لە مافی نارەزایی خەڵک نەکەن، بگرە دەبێت ئارامی و کەشی خۆپیشاندانیش بپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە