1 رۆژ پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە و ئەگەرى تۆزیکی سووک هەیە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە و ئەگەرى تۆزیکی سووک هەیە، سبەینێش ڕەوشى کەشوهەواو لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ نزکیدەبێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 18-08-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت . لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.ک
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەى سێ شەممە 19-08-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک. لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە. بۆ سەروی 25 کم/ک
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رؤژئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی
2025/8/18
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە