2 رۆژ پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی دژ بە گرانیی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری ڕەت كردەوە
پەیام
دادگای فیدڕاڵی سكاڵای پەڕلەمانتاری پێشووی كۆمەڵی دادگەری لەسەر گرانی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەرێمی كوردستان بە پاساوی ئەوەی تایبەتمەندی ئەوان نییە، ڕەت كردەوە.
عومەر گوڵپی: بەردەوام دەبین لە دژایەتیكردنی گرانی نرخی كارەبا
لەوبارەیەوە سكاڵاكار ڕایدەگەیەنێت: لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە دژایەتی ئەو ستەمەی لە خەڵك دەكرێت و كەمتەرخەمی ناكەن.
سەرۆكی نوێی دادگای فیدڕاڵی تائێستا هیچ سكاڵایەكی بە بەرژەوەندی سكاڵاكار بڕیار لێ نەداوە
بەپێی بەدواداچوونێكی پەیام بۆ دانیشتنەكانی دادگا لە ماڵپەڕی دادگاكە، لەو كاتەوەی سەرۆكی نوێی دادگای فیدڕاڵی لە سێی مانگی ڕابردووەوە دەست بەكار بووە و لە هەشتی ئەو مانگەوە دانیشتنی دادبینی ئەنجام داوە، هیچ سكاڵایەكی بە بەرژەوەندی سكاڵاكەر بڕیار لێ نەداوە، تا ئەمڕۆ لە كۆی 35 سكاڵا 28یانی بە پاساوی "نەبوونی تایبەتمەندی" ڕەت كردووەتەوە و حەوتیشیان، یان بڕیاری پووچبوونی لێ داون، یان دوای خستوون بۆ كاتێكی دیكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە