پێش 2 هەفتە
168 جار خوێنراوەتەوە
ئاگر لە ژمارەیەک کۆگاى ناوچەى ژاڵەى سلێمانى کەوتەوە و شەش کۆگا سووتان
پەیام
بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە ژمارەیەک کۆگاى ناوچەى ژاڵەى سنوورى سلێمانى کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش کۆگاى گەورە سووتان.
بەرگرى شارستانى سلێمانى ڕایگەیاند: لە ڕێگەى 10 تیمەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگە نەدەن کۆگاکانى دیکە بسوتێت.
لە بارەى زیانەکانیشەوە ڕایگەیاند "تەنیا شەش کۆگا سووتاوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە".
بەرگرى شارستانى سلێمانى وتیش "تائێستا هۆکارى ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانیان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە هۆکارى ڕووداوەکە و ئەو زیانانەى کە لێى کەوتووەتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە