پێش 2 هەفتە
68 جار خوێنراوەتەوە
پەیامنێرى پەیام زانیاری زیاتر لەبارەى ئاگرەکەى كۆگاكانی ژاڵە دەخاتەڕوو
پەیام
كاتژمێر چوار و سی خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە كۆگاكانی ناوچەی ژاڵە لە سلێمانی، ئاگر لە شەش كۆگای كارەبایی و سپرا و ماددەی پاككەرەوە كەوتەوە و ملیۆنان دۆلار زیان بەر كاسبكار و بازرگانان كەوت.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە پەیامی ڕاگەیاند، ئاگرەكە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.
تیمی پەیام لەگەڵ هەڵگیرسانی ئاگرەكەدا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بەپێی زانیارییەكانی پەیام، ژمارەیەك لە كارمەند و پاسەوانی بازاڕەكە بۆ ڵێكۆڵینەوە دەستگیر كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە