05/08/2025 196 جار خوێنراوەتەوە

ڤێرتز پەیامێک بۆ ئاڕنی سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ دەنێرێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فلۆریان ڤێرتزی هێرشبەری نوێی یانەی لیڤەرپووڵ پەیامێک بۆ ئاڕنی سلۆتی ڕاهێنەر دەنێرێت و ڕایگەیاند، پێویستە ئازادی تەواوی پێبدرێت.

 لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی لیڤەرپووڵ ئیکۆ، فلۆریان سەرەتا وتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یاریکردن دەکەم لە پرێمەرلیگ، بێگومان جیاوازی هەیە لەگەڵ بوندسلیگا، بەڵام تەنیا شتێک کە دەتوانم بیکەم باشترکردنی ئاستمە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڤێرتز دەشڵێت: من یاریزانێکم پێویستم بە ئازادی تەواو هەیە لە نێو یاریگادا، بێگومان ڕاهێنەر ئەوەم پێدەبەخشێت، پێویستە منیش ڕێز لە پێگەی خۆم و یاریزانانی دەوروبەرم بگرم و هەوڵ بدەم شوێنێکی گونجاو بۆ وەرگرتنی تۆپ بدۆزمەوە و مەترسیدار بم و هەلی زۆر دروست بکەم.

لە کۆتایدا یاریزانە نوێیەکەی ڕێدز ئاماژەی بەوەکرد، گەورەترین ئاڵنگاری ئەوەیە دووبارە نازناوی پرێمەرلیگ بۆ لیڤەرپووڵ ببەنەوە و هەوڵی تەواوی خۆی دەدات و هیوادرە تواناکانی باشتر بکات و یارمەتی هاوتیمەکانی بدات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    نیکۆ کۆڤاچ هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ڤینیسیۆس پەلکێشی دادگا دەکرێت

سەرەتا