15/10/2025 379 جار خوێنراوەتەوە

ڤینیسیۆس پەلکێشی دادگا دەکرێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی بەهۆی بیزارکردنی دراوسێکانییەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و ناوبانگی یاریزانەکە خراپ بووە.

 ڕۆژنامەی مارکای مەدریدی لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای کردووە، لە 19 و 20ی مانگی حەوتی ئەمساڵ، ڤینیسیۆس بۆ یادی لە دایکبوونی 25 ساڵەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاهەنگێکی گەورەی لە کۆشکێکی بەڕازیل ساز کرد بوو، کە نزیکەی 500 کەسی بانگهێشت کرا بوو، لە نێوانیشیدا ئێدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی و یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی تیا بووە.

بەهۆی دەنگی زۆری یارییە ئاگرینەکان و دەنگی بەرزی ئاهەنگەکە دراوسێکانی کۆشکەکە ناچاربوون پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە لەوەی، ئاهەنگەکە هەمووانی بێزار کردووە.

ڕاستەوخۆ لە ناوەڕاستی ئاهەنگەکەدا پۆلیسی ناوچەکە دەگەنە شوێنی ئاهەنگەکەی ڤینیسیۆس و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن و ناچاری دەکەن دەنگی ئامێرەکان کەم بکاتەوە و یارییە ئاگرینەکان لاببەن.
بەپێی یاساکانی وڵاتی بەرازیل سزای تۆمەتی " تێکدانی ئارامی" لە 15 ڕۆژەوە تا سێ مانگ زیندانیکردن دەست پێدەکات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا