پێش 4 هەفتە
269 جار خوێنراوەتەوە
کارێراس: ئالۆنسۆ داوای جێبەجێکردنی ئەرکێکی لێکردووم
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ئالڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید
ئاشکرای دەکات، چابی ئالۆنسۆ داوای جێبەجێکردنی ئەرکێکی لە یاریگادا لێکردووە.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی فەڕمی یانە شاهانەییەکە،
کارێراس دەڵێت: پێویستە بە تەواوی بۆ وەرزی نوێ ئامادە بین و بە کۆمەڵ زیاتر یەکدی
بناسین و وەک تیپێک کار بکەین، ئەمەش کلیلی بردنەوەی نازناوەکان دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، بەرگریکارە نوێیەکەی مێرنگی
ئاماژەی بەوەدا، سەرسام بووە بە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی ڕیاڵ لە مەشقەکاندا
هەرچەندە ئەوە چاوەڕوانکراوە بووە بۆ باشترین یانەی جیهان، بە ئامەزرۆییەوە
چاوەڕیی یاریکردن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات.
لە کۆتایدا کارێراس وتی: ئالۆنسۆ بیرۆکەی زۆر ڕوونی هەیە
و ئەوەش شتێکە کە من ئارەزووی دەکەم، ڕاهێنەرەکە داوای هێرشکردن و بەرگریکردنی
لێکردووم، ئەوەش شتێکە کە پێگەی من وای
دەوێت، بێگومان هەمووان دەبێت هاوکاری یەکدی بکەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە