13 خولەک پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل.. چهندین سیستمی پهیوهندی لهكارخران و ئهگهری هێرشیی ئهلیكترۆنی ههیه
پهیام
پۆلیسی ئیسرائیل بەهۆی ڕووداوێکی ئەمنی و تەکنیکیی نائاساییەوە، ژمارەیەک سیستەمی ناوخۆیی ڕاگرت و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێرشی سایبەری یان کێشەی دەرەکی دەکات.
ئەم هەنگاوە ئەو سیستەمە کۆمپیوتەری و ئەپلیکەیشنە ناوخۆییانەی گرتووەتەوە کە بۆ گواستنەوەی زانیاری و ڕێنماییە کردەییەکان بۆ کارمەندانی پۆلیس بەکار دەهێنرێن. کەناڵی ١٤ـی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، وەستانی بەشێک لە سیستەم و ئەپلیکەیشنە کردەییەکانی پۆلیس پەیوەندی بە نیگەرانییەکانی تایبەت بە ئاسایشی زانیاری و ئەگەری ئاشکرابوونی داتای هەستیار و زانیاریی نهێنییەوە هەیە.
هاوکات ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ڕێکارەکان لەکارخستنی سیستەمی «میسرۆنێت»ـی گرتووەتەوە کە بۆ ئاڵوگۆڕی پەیام، زانیارییە نوێیەکان و داتای کردەیی لەنێوان کارمەندان و فەرماندەکانی پۆلیسدا بەکار دەهێنرێت، لەوانەش گەیاندنی ڕێنمایی و ئاگادارکردنەوەکان بەو هێزانەی لە مەیداندان. بەپێی ڕاپۆرتەکە، وەستاندنی ئەم سیستەمە توانای پۆلیسی بۆ گەیاندنی خێرا و دەستبەجێی زانیاری و ڕێنماییەکان بە کارمەندەکانی لاواز کردووە، بەو هۆیەشەوە ئاراستە کراون لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا ئامرازی پەیوەندیی جێگرەوە بەکار بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە