28 خولەک پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

په‌یام

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کۆمەڵێک بڕیاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکی دەرکرد. 
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەباح نوعمان، وتەبێژی حكوومه‌تی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی لەکار لادا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووکی بەهۆی نەبوونی بەدواداچوون بۆ قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەکان دوورخستەوە.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و ڕێکارە ئەمنییەکان، بۆ ڕێگری لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان، سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێم ڕاسپێردرا هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمەکانی تەنیا لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە بێت. هاوکات دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەروازەکانی هەرێم وەردەگرێتەوە و فەرماندەیی هێزەکانی سنووریش دەروازە نافەرمییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دادەخات.
وەزارەتی نەوتیش کێڵگە نەوتییەکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا بەڕێوە دەبات کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمنیی هەرێمدان، لیواکانی یەکەم و دووەمی هاوبەشی وەزارەتی بەرگریش ڕێگە لاوەکییەکانی نێوان ئەو پارێزگایانە و هەرێم دادەخەن و پۆلیسی وزەی وەزارەتی ناوخۆش تەواوی کێڵگەکان، بەوانەی هەرێمیشەوە، دەگرێتە دەست و بە کامێرا چاودێرییان دەکات. 
لە لایەنی تەکنیکیشەوە، میکانیزمێکی پابەندکەر بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لەنێوان پارێزگاکان و دەروازەکان دادەنرێت، سیستەمی نیشتمانیی دیجیتاڵی بۆ چاودێریکردنی بۆرییەکان و ئاشکراکردنی قاچاخچێتی دادەمەزرێت و وەزارەتی نەوت پێوەری ئەلیکترۆنی لەسەر هەموو بیرە کاراکان دەبەستێت.
هاوکات تیمی ئەندازیاریی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە بازگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک گۆڕەپان و تاقیگە بە ئامادەبوونی فەرمانبەرانی نەوت، پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانی بۆ پشکنینی بەرهەمەکان دەکاتەوە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانیش ڕاسپێردرا لە شەش مانگدا کارگەکانی قیری ئۆکسێندراو و نەفتا لە ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەمنیی فیدراڵیی ئەو چوار پارێزگایە بۆ ناوچەکانی دیکەی هەمان پارێزگاکان بگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی؛ میانمار لە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕۆهینگا بەرپرسیارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

سەرەتا