09/08/2025 265 جار خوێنراوەتەوە

پێدری بۆ وەرزی داهاتوو ئامانجێکی گەورەی هەیە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پێدری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی تیپەکەیان بۆ وەرزی نوێ ئاشکرا دەکات و هەروەها باس لە کاریگەری توانای جەستەیی یانەکان لە بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان دەکات.

 لە نوێترین دیداریدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی، سەرەتا پێدری وتی: ئامانجمان لە وەرزی نوێدا گەیشتنە بە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەمە ڕوونە.

دەربارەی کاریگەریی هانسی فلیک وتی: لەسەردەمێکی سەختی پڕ لە پێکانەوە چوومە بەردەستی فلیک، بەڵام ئەو هانیدام بۆ پاراستنی متمانە بەخۆبوونم، بوونی ڕاهێنەرێک کە بەتەواوی باوەڕی پێم بێت یارمەتیم دەدات بۆ ئەوەی هێمن بم و چێژ لە ژیانی خۆم وەک یاریزان وەربگرم. ئەو عەقڵییەتی بردنەوەمان پێبەخشێت.

لە درێژەی قسەکانیدا پێدری دەڵێت: ئێستا لە ئاستی چاڤی و ئینێستا و بوسکێتسدا نین، و هیوادارم ڕۆژێک بگەینە ئەو ئاستە، چونکە ئەوەی ئەوان پێشکەشی یانەکە و هەڵبژاردەکەیان کرد زۆر سەرسوڕهێنەر بوو. هەوڵدەدەین کەمێک لاساییان بکەینەوە، بەڵام هێشتا زۆرمان لەپێشە بیکەین.

لە بەردەوامی قسەکانیدا یاریزانەکەی بەرشەلۆنە پێیوابوو بۆ وەرزی داهاتوو جیاوازی توانای جەستەیی ئەو یانانە دەردەکەوێت کە بەشداری جامی جیهانی یانەکانیان کردووە بەراورد بەو یانانەی کە بەشدارییان نەکردووە.

لە کۆتایدا سەبارەت بە پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، پێدری وتی: پێموایە وەرزەکە لەسەر ئاستی تیپەکەمان نایاب بوو، و لەسەر ئاستی تاکەکەسی ئاستێکی بەرزم پێشکەش کرد،  ئێمە وەک یاریزان ڕۆحیەتی ڕکابەریمان هەیە و هەمیشە دەمانەوێت پێشبکەوین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا