1 رۆژ پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا هۆکاری دیاریکردنی بێرناردۆ بە کاپتنی مان. سیتی ڕوون دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی هۆکاری دەستنیشانکردنی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگاکی بە کاپتنی تیپەکە ڕوون دەکاتەوە.

 دوای ڕۆیشتنی دی بڕۆین لەم هاوینە، گواردیۆلا بڕیاریدا شارەی کاپتن بداتە بێرناردۆ سیلڤا.

لەو بارەیەوە گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت وتی: من بێرناردۆم هەڵبژارد لەبەر سێ هۆکار، یەکەمیان چونکە وەرزی ڕابردوو کاتێک تووشی کێشەیەکی گەورە لە زۆری پێکان بووینەوە، سیلڤا هەمیشە لەگەڵمان بوو، هەموو ڕۆژێک بەبێ وەستان ڕاهێنانی دەکرد، کە تەنیا 14 یاریزانم لەبەردەستدا بوو و لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ یاریمان دۆڕاند و هەمیشە ئامادە بووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی پێپ ئەوەش دەخاتەڕوو، بێرناردۆ ئەو یاریزانەیە کە زۆرترین یاریئ لە ماوەی کاری ڕاهێنەرایەتی خۆی لە سیتی ئەنجامداوە، بۆیە هەمیشە ئامادەبووە، تەنانەت کاتێک یاری نەدەکرد بە زەردەخەنە گەورەکەی دەبینرا و هەمیشە هەوڵی دەدا یارمەتی هەمووان بدات.

لە کۆتایدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕایگەیاند، سیلڤا جگە لە گۆڵپارێز و دڵی بەرگری لە هەموو شوێنەکانی یاریگادا یاری کردووە و هەمیشە لە قسەی ڕاهێنەرەکەیدا بووە، هەمیشە بیر لەوە کردووەتەوە چی باشە بۆ تیپەکەی ئەوە بکات، بەڕاستی سەرکردەیەکی گەورەیە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یوفا داوایەکی بەرشەلۆنەی قبوڵ کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆت پێکانی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بەرشەلۆنە ئامادەیە مووچەکەی بۆ نیوەی کەم بکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا هۆکاری دیاریکردنی بێرناردۆ بە کاپتنی مان. سیتی ڕوون دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی بەرشەلۆنە بۆ تۆمارکردنی یاریزانەکانی دیکەی ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

سەرەتا