7 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

سلۆت پێکانی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئاڕنی سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ پێکانی جێریمی فریمپۆنگ ڕاگەیاند و تاکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دوور دەکەوێتەوە.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەیان بەرانبەر نیوکاسڵ لە ڕۆژی دووشەممە، سلۆت باسی لەوەکرد، تیپەکەی ئیدی هاو یەکێکن لە باشترین یانەکانی پرێمەرلیگ و دەتوانن تاکو کۆتایی ڕکابەری بکەن، بەڵام لە هەمان کاتیش تیپەکەی توانای ئەوەی هەیە بە ئاسوودەی یاری بکات.

سەبارەت بە هێرشی هەڵگەڕاوە بۆ سەر تیپەکەی، ئاڕنی ڕوونی کردەوە، پێویستە هاوسەنگییەکی دروست بدۆزنەوە و پێیوایە ئەو هاوسەنگییە لەگەڵ گراڤینبێرچ باشتر دەبێت و بە هەبوونی ماک ئالیستەریش چاوەڕێی ئەوە دەکات تیپەکەی باشتر بێت.
سلۆت ئاشکراشی کرد، فریمپۆنگ بەهۆی پێکانەوە تاکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ناگەڕێتەوە و لە یاری نیوکاسڵ و ئارسیناڵ بێبەش دەبێت.

ڕاهێنەرەکەی ڕێدز ئەوەشی دووپات کردەوە، ئیندۆ و سۆبۆسلای دوو بژاردن بۆ هێڵی هێرشبەری باڵی ڕاست و لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکی تەواو جیاواز لە کێزادا بەدی دەکات و گەڕانەوەی کۆنر برادلیشی بۆ ڕاهێنانەکان ئاشکرا کرد.

لە کۆتایدا سلۆت دەڵێت: هەبوونی دوو یاریزان بۆ هەر پێگەیەکی یاریگا شتێکی باشە و بەو مانایە نییە لە پێکهاتەکەم ناڕازی بم، بەڵکو زۆر دڵخۆشم و ئەگەر یاریزانێک هەبێت بتوانێت تیپەکەی باشتر بکات، ئەوا لیڤەرپووڵ گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یوفا داوایەکی بەرشەلۆنەی قبوڵ کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆت پێکانی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بەرشەلۆنە ئامادەیە مووچەکەی بۆ نیوەی کەم بکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا هۆکاری دیاریکردنی بێرناردۆ بە کاپتنی مان. سیتی ڕوون دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی بەرشەلۆنە بۆ تۆمارکردنی یاریزانەکانی دیکەی ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

سەرەتا