9 کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی بەرشەلۆنە ئامادەیە مووچەکەی بۆ نیوەی کەم بکاتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنەوە لە پێناو درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەیە مووچەکەی بۆ نیوە کەم بکاتەوە.

  بۆندی ئێستای یاریزان هۆڵەندییەکە لەگەڵ بلاوگرانا هاوینی 2026 کۆتایی دێت، واتا تەنیا ئەم وەرزە لە گرێبەستەکەی ماوە، بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی ئیڵ چیرینگیتوی ئیسپانی، دی یۆنگ ڕەزامەندی نیشانداوە مووچەکەی بە ڕیژەی لە ٪50 کەم بکرێتەوە ئەمەش لە پێناو ئەوەی بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە درێژ بکاتەوە و لە ڕیزەکانی ئەو یانەیە بەردەوام بێت.

ئەو کەناڵە ئاشکرای کردووە، مووچەی ئێستای دی یۆنگ لە نێوان 18 بۆ 19 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەدایە و ئامادەیە بۆ نۆ ملیۆن یۆرۆ کەمی بکاتەوە، تائەوەی هاوکاری یانەکەی بکات بۆ یاسای یەک بە یەکی لالیگا و یاسای دارایی خاوێن.


هەر بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یاریزانەکە و یانەکە بێت، بۆندە نوێیەکە بژاردەی نوێکردنەوەشی بۆ یەک وەرزی دیکە و تاکو هاوینی 2029 لەگەڵ دەبێت.

دی یۆنگی تەمەن 28 ساڵ لەم دواییانەدا بریکارەکەی گۆڕی، ئەو هەنگاوەش یارمەتیدەر بوو بۆ ئاسانکاری دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەکەیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یوفا داوایەکی بەرشەلۆنەی قبوڵ کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆت پێکانی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی بەرشەلۆنە ئامادەیە مووچەکەی بۆ نیوەی کەم بکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا هۆکاری دیاریکردنی بێرناردۆ بە کاپتنی مان. سیتی ڕوون دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی بەرشەلۆنە بۆ تۆمارکردنی یاریزانەکانی دیکەی ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

سەرەتا