4 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
یوفا داوایەکی بەرشەلۆنەی قبوڵ کردووە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یەکێتی
تۆپی پێی ئەورووپا داوایەکی یانەی بەرشەلۆنەی لە وەرزی نوێی چامپیۆنسلیگ قبوڵ
کردووە.
لە
چەند ڕۆژی ڕابردوو یانە کەتەلۆنییەکە داوایەکی پێشکەشی یوفا کردووە کە یەکەم
یارییان لە چامپیۆنسلیگ بەهۆی تەواونەبوونی یاریگای کامپنو بخاتە دەرەوەی یاریگای
بەرشەلۆنە.
بەپێی
زانیارییەکانی ڕادیۆی کەتەلۆنیا بێت، فیفا داواکەی پەسەند کردووە و ڕەزامەندی
نیشانداوە لەسەر ئەوەی یەکەم یاریی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام
بدرێت.
سەرچاوەکە
باس لەوەش دەکات، پێدەچێت یەکەم یاریی بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای کامپنۆ کە ئەنجامی
دەدات بکەوێتە کۆتایی مانگی داهاتوو یان سەرەتای مانگی 10 و لە ئێستاشدا بلاوگرانا
بەدوای یاریگایەکدا دەگەڕێت تاکو لە هەفتەی چوارەمی لالیگا یاریی تیادا بکات و
هەریەک لە یاریگای مێستای ڤالێنسیا و مۆنتیلیڤی یانەی جیرۆنا دوو بژاردەی
بەرشەلۆنە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە