2 رۆژ پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت
بڕیار تەها - پەیام سپۆڕت
یانەی
لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ڕەتی کردووەتەوە مووچەی هەفتایە ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری
بەرز بکاتەوە و ئەمەش هۆکاری ئەوەیە بەرگریکارە فەرەنسییەکە گرێبەستەکەی نوێ
نەکاتەوە.
میدیاکانی
بەڕیتانیا ئاشکرای دەکەن، پاش ئەوەی یانەی لیڤەرپووڵ بریکارەکەی کۆناتێ ئاگادار
دەکەنەوە بەوەی دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، لە ڕێگەی بریکارەکەیەوە
کۆناتێی 26 ساڵ داوای کردووە مووچەی هەفتانەکەی بۆ 230 هەزار پاوەند بەرز
بکرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا مووچەی هەفتانەی ئێستای یاریزانەکە 81 هەزار پاوەندە.
سەرچاوەکان
ئاماژە بەوە دەکەن، کارگێری لیڤەرپووڵ
ڕەتی کردووەتەوە مووچەی بەرگریکارەکەی بۆ 230 هەزار پاوەند بەرز بکاتەوە و ئەمەش
گفتوگۆکانی ڕاگرتووە، لە کاتێکدا هاوینی داهاتوو یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ
ڕێدز کۆتایی دێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
هەر
بەپێی زانیارییەکان بەرپرسانی لیڤەرپووڵ ئامادەن لەم هاوینەدا بە نزیکەی 40 ملیۆن
یۆرۆ دەستبەرداری کۆناتێ ببن تائەوەی هاوینی داهاتوو بەبێ بەرانبەر نەڕوات، ئەگەر
چی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانەکە ڕێککەوتووە هاوینی 2026 بە گرێبەستێکی ئازاد
بیگوازێتەوە، بەڵام یانە مەدریدییەکە ئامادەیە لەم هاوینەدا بە نزیکەی 25 ملیۆن
یۆرۆ لە لیڤەرپووڵی بکڕێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە