1 رۆژ پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
پلانی بەرشەلۆنە بۆ تۆمارکردنی یاریزانەکانی دیکەی ئاشکرا دەبێت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی بەرشەلۆنە تاکو ئێستا گرفتی تۆمارکردنی ناوی سێ
یاریزانی ماوە و پێشبینی دەکرێت بەرانبەر لیڤانتی یەکیان بەشداری بکات.
یانە کەتەلۆنییەکە پێش ئەنجامدانی یەکەم یاریی لالیگا سەرکەوتوو
بوو لە ناونووسکردنی ناوی هەریەک لە خوان گارسیا و مارکۆس ڕاشفۆرد و بەرانبەر
مایۆرکا یارییان کرد.
ڕۆژنامەی "موندۆ"ی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای
کردووە، لە ئێستادا ناوی هەریەک لە جێڕارد مارتن و ڕۆنی باردغی و چیزنی تۆمار
نەکراون و جگە لەوەش ناوی مارک بێرناڵ دوای گەڕانەوەی لە پێکان لە تیپی دووەم
تۆمار دەکرێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەدات، بڕیارە جێڕارد مارتن بۆ
یاریی داهاتوو بەرانبەر لیڤانتی ناوی تۆمار بکرێت ئەوەش دوای هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستی ئۆریۆل ڕۆمیۆ دەبێت کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
موندۆ ئەوەش دەخاتەڕوو، تۆمارکردنی ناوی چیزنی و ڕۆنی
باردغی کەمێک دوادەکەوێت و بۆ یاریی هەفتەی سێیەمی لالیگا بەرنبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ
دەتوانن بەشدار بن، بەو مەرجەی ئیناکی پینا و هیکتۆر فۆرت بەخواستن بڕۆن و ئینجا
ناونووسکردنیان ڕوو دەدات.
لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، بەرشەلۆنە داوای
ڕۆیشتنی لە مارک کاسادۆ کردووە و نرخەکەشی بە 30 ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە،
یانەکانی پرێمەرلیگ و ڕیاڵ بێتیس گرنگی پێ دەدەن، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت
ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە