1 رۆژ پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەهۆی پێکانە سەختەکەی ڕۆمیلۆ لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە، کە تاکو ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە.

 هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە یاریی دۆستانەی تیپەکەی بەرانبەر ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی دووچاری پێکان هات و ئەوەش وایکرد کۆنتی ڕاهێنەر بە تووندی هێرش بکاتە سەر یاریزانەکەی یانە یۆنانییەکە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی سکای سپۆڕت بە پشت بەستن بە بڵاوکراوەکەی ناپۆلی لەسەر پێکانەکەی هێرشبەرەکە ئاشکرای کردووە، لوکاکۆ لە ماسولکەکانی ڕانی چەپیدا دووچاری پێکانێکی سەخت هاتووە و بەو هۆیەوە لانیکەم سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەشی یەکەمی وەرزەکە لەگەڵ ناپۆلی لەدەست دەدات و تاکو سەرەتایی ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە.

بەپێی ڕۆمانۆش بێت، لە ئێستادا بەرپرسانی ناپۆلی بەدوای جێگرەوەی لوکاکۆدا دەگەڕێن لە مێرکاتۆدا و دەیانەوێت شوێنەکەی تاکو گەڕانەوەی پڕ بکەنەوە.

لوکاکۆ لە وەرزی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا لەلایەن ناپۆلیەوە، لە 36 یاریدا 14 گۆڵی تۆمارکرد و 10 ئەسیستیشی دروست کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ: سەرۆکی یانەیەک بە تایبەتی پەیوەندی پێوە کردم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی بنیامین شێشکۆ هۆکاری چوونی بۆ مانچستەر یونایتد ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماک ئالیستەر چیرۆکێکی خۆی و محەمەد سەڵاح دەگێڕێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیا هۆکاری هەڵبژاردنی گرێبەستی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ بەرگریکارێکی لاو دەگوازێتەوە

سەرەتا