09/08/2025
270 جار خوێنراوەتەوە
پرسەی شوان هەورامی نووسەر و كادێری بزاڤی ئیسلامی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
پەیام
لە هۆڵی شەهیدان لە مزگەوتی عوسمانی كوڕی عەفان لە هەڵەبجە پرسەی شوان هەورامی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، سەركردە و كادێری بزاڤی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی شوان هەورامی لە تەمەنی 58 ساڵیدا و پاش ماوەیەك لە مانەوە بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد و كەسوكار و هاوڕێیانی دەڵێن: مامۆستا شوان لە خزمەت پەیامی ئیسلامەتی ماندونەناسانە و بێ دابڕان چەك و قەڵەمی بەكار هێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە