12/08/2025 231 جار خوێنراوەتەوە

تاكۆتایی ئه‌مساڵ كه‌مپی مه‌خمور چۆڵ ده‌كرێت


ماڵپه‌ڕێكی به‌ریتانی ئاشكرای‌ ده‌كات، عێراق و هه‌رێم و توركیا ڕێككه‌وتوون تا كۆتایی مانگی نۆی ئه‌مساڵ كه‌مپی مه‌خموور به‌ ته‌واوی چۆڵ بكرێت.
ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست ئای له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، توركیا و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چۆڵكردنی ته‌واوی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له‌ باكووری عێراق ڕێك كه‌وتوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و كه‌مپه‌ كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ بنكه‌ی په‌كه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات، بڕیاره‌ تا كۆتایی مانگی نۆی ئه‌مساڵ چۆڵ بكرێت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ له‌ ناوخۆی عێراق جێگیر ده‌بنه‌وه‌ و به‌شێكیشیان ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ توركیا، كه‌سانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ن به‌ڵام پێشینه‌ی چالاكی تاوانبارانه‌یان نییه‌، به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ توركیا نیشته‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌ له‌ توركیا، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕه‌وتی چه‌كداماڵینی په‌كه‌كه‌ به‌ره‌وپێش ببات و یارمه‌تیده‌ری سه‌روه‌ری حكومه‌تی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ بێت. 
هاوكات ده‌زگای هه‌واڵگریی میت و سوپای توركیا و هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ چاودێری هه‌نگاوه‌كانی چۆڵكردن و ئاسایشی ئه‌و كه‌مپه‌ ده‌كه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێك لە دەستنووسەكانی مامۆستا نوورسی لە ئیستەنبووڵ پارێزراون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارینی بەفر لە باكووری كوردستان ڕێگاوبانی 62 گوند و شارۆچكەی داخست

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە رۆژئاوا بەهۆى داعشەوە ئاهەنگگێڕان لەساڵیادى ڕووخانى ئەسەددا قەدەغەکرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاره‌وانی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیەنراوى سێ لایەنەکە: گفتوگۆمانکرد لەسەر بەدەستهێنانى شایستە دارایی و مافە دەستورییەکانى هاووڵاتیانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت نزیك دۆڵ و چەمەكان نەكەونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی (دەمپارتی) گومان دەخاتە سەر دوو ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە باكووری كوردستان حەوت كەس گیانیان لەدەست دا

سەرەتا