06/12/2025 487 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی (دەمپارتی) گومان دەخاتە سەر دوو ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی

پەیام

پەرلەمانتارێكی (دەمپارتی) گومان دەخاتە سەر دوو ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی و دەشڵێت: ئەوەی تائێستا شاندەكان بە ناوی ئۆجەلانەوە وتویانە لەژێر فشاردا بووە.

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراتی توركیا (دەم پارتی) ڕایگەیاند: ئەو پوختەی كۆنووسەی لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی‌و برایەتی‌و دیموكراسیی پەڕلەمان لەبارەی دیدارەكەی ئۆجەلان بڵاوی كردەوە هیچ بەهایەكی نییە و پێویستە بخرێتە سەبەتەی پەراوێزخراوەكانەوە.

جەنگیز چاندار، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ئیلكە تی ڤی)دا ڕایگەیاند: چەندین جار وتمان هەرچی لە لایەن شاندەكانەوە بە ناوی ئۆجەلانەوە دەوترێت لە ژێر فشاری حكومەتی توركیا و دەزگای "میت"دا بووە و دەستكاری دەكرێت و بە وردی گوزارشت لەوە ناكات ئۆجەلان چی دەوێت؟! ئەو ڕایشیگەیاند: كاتێك بڕیار بوو سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان بۆ ڕازیكردنی سەركردایەتیی هەسەدە بە داماڵینی چەك سەردانی ڕۆژاڤا بكەن گوایە ئەمە داواكاری ئۆجەلانە، لەو كاتەدا نوسیم متمانەم بە قسەی ئەو دوو كەسە نییە! بەتایبەتی كە دەوڵەت لەبری هاوسەرۆكانی دەمپارتی ئەو دوو كەسەی سەپاندبوو، زۆرێك لە هاوڕێیان ئەو كاتە هێرشیان كردە سەرم!
ئەم لێدوانەی پەڕلەمانتارەكەی هەدەپە لەكاتێكدایە باس لەوە دەكرێت سەرۆكایەتی پەڕلەمان تەواوی كۆنووسی كۆبوونەوەی لیژنە پەڕلەمانییەكەی لەگەڵ ڕێبەری زیندانییكراوی پەكەكەی بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵكو دەقێكی كورتكراوەی بڵاو كردووەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی لێ كەوتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو درۆنێك كه‌وته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرانە خوارەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان لە مەترسیدان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکی پارتی: بەشێک لەو هێرشانەى دەکرێنە سەر هەرێم لە نەینەواوە ئاڕاستە دەکرێن

سەرەتا