15/08/2025
205 جار خوێنراوەتەوە
پلانی ئیسرائیل بۆ دابڕینی شارەكانی كەناری خۆراوا كاردانەوەی لێکەوتەوە
پەیام
دوای ئەوەی كە رۆِۆژی ڕابردوو بتسئیل سموتریچ وەزیری دارایی حكومەتی قەوارەی زایۆنی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێكردنی پلانی ئی یەك بۆ دابڕینی شاری قودس لە شارەكانی كەناری خۆراوا، بەمەبەستى بنیاتنانی هەزاران یەكەی نیشتەجێبوون بۆ جولەكەكان كاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەكەن.
پارێزگای قودس هۆشداری لە پلانی ئی یەك داوە و پلانەكەی بە ڕاگەیاندنی جەنگ ناوهێناوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئامانج لە پلانەكە دابڕینی قودسە لە ژینگە عەرەبییەكەی و ئاوارەكردنی خان ئەحمەر و كۆمەڵگە دەشتەكییەكانە.
هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەورووپایش داوایان لە قەوارەكە كرد، كە كارەكانی فراوانكردنی ئۆردوگاجولەكەنشینەكان ڕابگرێت.
هاوكات توركیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، سعودیە، كوێت و بەریتانیا سەركۆنەی هەنگاوەكەی كرد و بە هەوڵێك بەئامانجگرتنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و پێشێلی یاسای نێودەوڵەتیەكان ناویان هێنا.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بتسئیل سموتریچ وەزیری دارایی حكومەتی قەوارەی زایۆنی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێكردنی پلانی ئی یەك كە لە ساڵی 1994ەوە سڕ كراوە و ئامانج لێی پێكەوە گرێدانی ئۆردوگانی جولەكەنشینی مەعالیە ئەدومیمە لە شاری شاری قودسەوە لە ڕێگەی بنیات نانی سێ هەزار و 400 یەكەیمی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 12 هەزار دۆنم زەوی لە ناوچەی جیم لە كەناری خۆراوا.
پلانەكەی سمۆترێچ بۆ نیشتەجێكردنی 35 هەزار جوولەكە لە خاكی فەڵەستیندا بەمەیش باكووری كەناری خۆراوا بەتەواوی لە بەشی باشوورەكەی دادەبرێت و ئامانجێكی دیكەیشی پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی یەكگرتووی فەڵەستین كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەئێستادا كاری بۆ دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە