1 رۆژ پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە


سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان'ی سووریا محەمەد ڕەزا جلحی ڕایگەیاند، تا ئێستا ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراوەتەوە و تۆمار کراون و مەزندەش دەکرێت ١٢٠ هەتا ٣٠٠ هەزار سووریایی شوێن بزر کرابن.
جلحی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی سووریا SANA، ڕایگەیاند، دۆسیەکانی دەست ئەوان لە ساڵی ١٩٧٠ بەولاوەیە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش کاتی پێویستە.
بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان، پلانی کاریی ئەو دامەزراوەیە لە شەش قۆناغدا دەبێت کە هەر قۆناغەی سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت.
ڕاشیگەیاند، ئەو دامەزراوەیە لەسەر بنەمای بەشداریکردن و گشتگیری ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و بۆ کارئاسانی پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی دامەزراندووە کە زانیاری بزربووانیان پێ بگات. 
سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان'ی سووریا محەمەد ڕەزا جلحی ڕاشیگەیاند، بەرەوپێشچوونی کارەکانیان لە دەست خۆدی خەڵکی سووریادایە و پشتیوانیکردنی نێودەڵەتیش بۆ باشتر کردنی ئەرکەکانیان و بە تایبەتی لە بواری یاسایی و پزیشکی یاساییدا پێویستە.
جلحی ڕایگەیاند، لەئێستادا ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراوەتەوە و مەزندەش دەکرێت ١٢٠ هەتا ٣٠٠ هەزار سووریایی شوێن بزر کرابن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەماس: پلانی داگیركردنی غەززە بەكەمگرتنی هەوڵەكانی ئاگربەستە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. سیستمی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند كرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژانه‌ ژماره‌ی قوربانیانی بۆردومان و گه‌مارۆ و برسیكردن به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا دانی بە "ئیسرائیل"دا نا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر لە ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ته‌نها به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: وه‌ڵامی پێشنیازی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ ئیجابییه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناوه‌ڕۆكی دواین ئاگربه‌ست كه‌ لایەنە فەڵەستینییەکان ڕەزامەندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌

سەرەتا