1 رۆژ پێش ئێستا
341 جار خوێنراوەتەوە
سووریا دانی بە "ئیسرائیل"دا نا
پهیام
لە پێشهاتێکی نوێ و مێژووییدا حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی کردەیی دانی بە "ئیسرائیل"دا نا، ئەمەش لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی نێوان وەزیری دەرەوەی سووریا و شاندێکی قهوارهی زایۆنییهوه بوو.
ئاژانسی ههواڵی فهرمی سووریا (سانا) بڵاوی كردوهتهوه، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چاوی بە شاندێکی "ئیسرائیل"ی کەوتووه و، كۆبوونهوهكهش بە نێوەندگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچووه.
بهپێی میدیای فهرمی سووریا، گفتوگۆکان سەرنجیان لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک بوو کە ببێتە هۆی پشتگیریکردنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا و، بە تایبەتی لە باشووری سووریا. هەروەها، ههردوو لا تاوتوێی میکانیزمی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ١٩٧٤ و چۆنیەتیی چاودێریکردنی ئاگربەستەکەیان لە پارێزگای سوەیدا کردووه.
ئەم کۆبوونەوەیه دوای جووڵەیەکی دیپلۆماسیی چڕ دێت. لە ١٢ی ئەم مانگە، كه وهزیری دهرهوهی سووریا لە عەممانی پایتەختی ئوردن، لەگەڵ هەریەک لە ئهیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و، تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە