6 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ته‌نها به‌هۆی برسێتییه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
له میانی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، سێ كه‌سی دیكه به‌هۆی سیاسیه‌تی برسیكردنه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه، شه‌هید بوون و ژماره‌ی شه‌هیدانی برسێتی بۆ 266 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
ئابڵوقه‌ی توندی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه، به‌و هۆیه‌وه خۆراك و پێداویستیی سه‌ره‌تایی ژیان به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌ون، ئاماری شه‌هیدانی ده‌ستی برسیكردنیش له هه‌ڵكشاندایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه له 7ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023وه تا ئێستا به‌هۆی برسێتییه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 266 كه‌س. كه 112یان منداڵن.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، سێ كه‌سی دیكه به‌هۆی برسێتییه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها مونیر به‌رش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: برسیكردن و كوشتن سیاسه‌تێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی ئیسڕائیلن، ڕۆژانه 28 منداڵ له غه‌ززه به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ده‌مرن، واته له هه‌ر 40 خوله‌كێكدا منداڵێك به‌هۆی جه‌نگه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە