10 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. سیستمی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند كرا
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا (سانا) بڵاویكرده‌وه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا، مه‌رسومێكی ده‌ركردووه بۆ په‌سه‌ندكردنی سیستمی هه‌ڵبژاردنی كاتی بۆ ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وڵاته‌كه.
به‌پێی ئه‌و مه‌رسومه‌ی شه‌رع په‌سه‌ندی كردووه ئه‌نجومه‌نه‌كه له 210 ئه‌ندام پێكدێت، كه دوو له‌سه‌ر سێیان له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، له كاتێكدا سێیه‌كی دیكه‌یان به بڕیاری سه‌رۆككۆمار داده‌مه‌زرێن.
هه‌روه‌ها سیستمه نوێیه‌كه میكانیزمی پێكهێنانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و لیژنه لاوه‌كییه‌كان دیاری ده‌كات و چه‌ندین مه‌رجی نوێی بۆ ئه‌ندامێتی داناوه.
له دیارترین مه‌رجه‌كاندا، دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له سیستمی پێشوودا پۆستیان هه‌بووه یان دوای ساڵی 2011 په‌یوه‌ندییان به هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه كردووه.
هاوكات، بڕیاری داوه كه نوێنه‌رایه‌تیی ژنان به ڕێژه‌یه‌ك بێت كه له 20% كه‌متر نه‌بێت.
مه‌رسومه‌كه ئامانجی مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و بێگه‌ردیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نیی ته‌واوی لیژنه‌كان ده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە