16 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژانه ژمارهی قوربانیانی بۆردومان و گهمارۆ و برسیكردن بهرز دهبێتهوه
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦٢ ھەزار و ١٢٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ٥٨ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژراون و ١٨٥ دیکەیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٠ ھەزار و ٥٧٦ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ٤٤ ھەزار و ٧١٧ کەس.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٢ ھەزرا و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٥٦ ھەزار و ٧٥٨ کەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە