18 کاتژمێر پێش ئێستا
348 جار خوێنراوەتەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەداخێکی سەختەوە؛ میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران
پەیام
سەبارەت بە شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ڕابردوو ئێستادا، بە بەردەوامیی لە هەوڵدابووین لێکتێگەیشتن و یاساسەروەریی بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی هەر ناکۆکییەک، بەڵام بەداخێکی سەختەوە؛ پێشنیازو دیالۆگ و میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران.
لە ئێوارەی دوێنێوە، هێزێکی زۆری ئەمنی برایە نزیک هۆتێل لالەزاری سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلە.
هێزە ئەمنییەکان داوای خۆبەدەستەوەدانیان لە لاهوور شێخ جەنگی کرد و ڕایانگەیاند، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان پێیە، ناوبراو رەتیکردەوە، لە پاش کاتژێر 03:00ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ 22ى 8ى 2025 شەڕ دەستیپێکرد و سەرەنجام دواى چەند کاتژمێرێک لە شەڕ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیر كران.
هەروەها ڕێبوار حامید حاجی غالی، فەرماندەی هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كرا، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیان کوژران و ژمارەیەک کارمەندى دیکەش برینداربوون.
ئەمەش دەقى پەیامەکەى پارێزگارى سلێمانییە:
شەڕو بەریەککەوتن؛ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و چارەسەرەکان؛ دوادەخات.
لە ڕابردوو ئێستادا، بەبەردەوامیی لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی دۆخەکان نەگەنە ئەم دۆخە ناهەموارو نەخوازراوە، هێزی لۆژیک و لێکتێگەیشتن و یاساسەروەریی بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی هەر ناکۆکییەک، بەڵام بەداخێکی سەختەوە؛ پێشنیازو دیالۆگ و میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکاربن بۆ کۆتایهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەو، بەهەر ڕوبەڕوبونەوەو بەریەککەوتنێک کە ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی دەخەنە بەر مەترسییەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە